گرنگترین هەواڵە ئابووریەکان

هەواڵ / ئابوری :: 29/10/2019‌ :: 519‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

 
سکای نیوز-بانکی ناوەندی لوبنان داوا دەکات بە زووترین کات چارەسەری کێشە سیاسیەکە بکرێت تاکو لەداهاتوودا داڕمانی ئابووری روونەدات.


ئەلبەوابە-دەستەیەکی رێکخەری ئەمریکی پێشنیازیکرد چەند یاسایەکی نوێ دابڕێژێت تاکو چیتر کۆمپانیاکانی پەیوەندی نەتوانن هیچ کەرەستەیەک لە کۆمپانیای هواوی و زێد تی ڤی چینی بکڕن.

ئەلبەوابە- ساڵی 2020 کەرتی گەشتیاری تورکیا بەرەو کارەسات دەڕوات، چونکە حکومەتی تورکیا بیر لەوەدەکاتەوە لەساڵی داهاتووەوە کۆمەڵێک باج بەسەر خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی و مانەوە لە هۆتێلەکان پەیڕەوی بکات.


سۆمەریە-رۆژی دووشەممە سامر غەزبان وەزیری نەوت ئاشکرایکرد کارکردن لە پاڵاوتگەی کەربەلا بەڕێژەی 76% تەواوبووە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure