چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قه‌زاکان له‌چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجام ده‌درێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف


بابه‌کر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نیت: له‌ مانگی کانوونی یه‌که‌م (چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان) لەچەمچەماڵ ئەنجام ده‌ده‌ن.


ئەمڕۆ (دووشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یه‌که‌می 2019)  بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و رەمک رەمەزان قائیمقامی قه‌زای چەمچەماڵ له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامدانی چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکانیان له‌چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند. 

ره‌مک ره‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: دوای 6 ساڵ راوه‌ستانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌، به‌هه‌وڵی قائیمقامیه‌ت و هونه‌رمه‌ندانی سنوره‌که‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان فیستیڤاڵه‌که‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ینه‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ بابه‌کر ده‌ڕه‌یی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ له‌ 18/12/2019 چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان لەچەمچەماڵ ئه‌نجام ده‌درێت و 11 قه‌زای سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین قه‌زای کۆیه‌ بانگهێشتنامه‌یان ئاڕاسته‌ده‌کرێت بۆ به‌شداریکردن له‌و فێستیڤاڵه‌.

فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان له‌ ساڵانی رابردوودا سێ خولی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدرا و ماوەی چەند ساڵێکیشە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوو.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure