ئاسایش سزادانى تۆمه‌تبارێك راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 27/10/2019‌ :: 81‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ئاسایش سزادانى تۆمه‌تبارێک راده‌گه‌یه‌نێت کە پارەی 25 ھەزار دیناریی تەزویری پێبووە و ویستویەتی لە بازاڕدا ساغیبکاتەوە.

رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی توانییان رۆژی  2019/7/11 کەسێک لە سلێمانی بەناوی (ی. س. ڕ) دەستگیربکەن کە بڕی حەوت سەد ھەزار دیناری عێراقی ساختەی لەجۆری بیست و پێنج ھەزاریی پێبووە.

وتیشى: "ئەو کەسە بەنیازبوو لەناو سلێمانی سەرفی بکات و مامەڵەی پێوە بكات".

ئاماژەى به‌وه‌شكرد: لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانی/2 لە رۆژی 23ى ئه‌م مانگه‌ سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure