حكومەتی عێراق دوایین كۆكراوەی ئەرشیفەكانی كوێتی رادەستكردەوە

هەواڵ / عێراق :: 28/10/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوایین وەجبەی ئەرشیفی میری تەسلیمی هاوتا كوێتییەكەی كردەوە كە 200 هەزار كتێبە.

ئەو كتێبانە خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ كتێبخانەی گشتی نیشتمانی كوێت و بەشێكیشی لە ئەرشیفی میری كوێت دزراون لەكاتی جەنگی یەكەمی كەنداودا لەساڵی 1990.

حازم یوسفی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند "وڵاتەكەی مكوڕە لەسەر بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتی كوێتدا".

وتیشی: "بەغدا پابەندە بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشەوە و گەڕاندنەوەی هەموو ئەو موڵك و ماڵانەی لەسەردەمی جەنگدا كەوتوونەتە لای عێراق".

یوسفی روونیشیكردەوە كە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕەكە بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەدەچێت و كارەكەش مەبەست لێی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە 2107 ی ساڵی 2013یە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure