تائێستا قەرەبووی زیانلێکەوتوانی 16ی ئۆکتۆبەر نەکراوەتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 28/10/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

لەکاتی ڕووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی2017 و لەکاتی هاتنی هێزە عێراقییەکان و میلشیا شیعەکان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیی زەرەر و زیانی مادی بە ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان گەیشت بەتایبەت لەسنوری ناحیەی پردێ.



هاووڵاتییەکی ناحیەی پردێ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە "دواڕۆژ"ی ڕاگەیاند: بەهۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ناحیەی پردێ، نزیکەی 5 هەزار دۆلار زیان بەر شوێنی کارەکەم کەوت کە دەکەوێتە سەر ڕێگایەکی سەرەکی. 

وتیشی: "تائێستا قەرەبوو نەکراومەتەوە و هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار بۆ ئەو مەبەستە سەردانمانی نەکردووە و بەئێستاشەوە حاڵەتی دزیکردن بوونی هەیە".


دواڕۆژ سەبارەت بەم بابەتە پەیوەندی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە كرد، ئەڵماس فازڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە"دواڕۆژ"ی ڕاگەیاند "لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و خەڵک و داوامان کردووە دووبارە ئەو کەیسە بوروژێنرێتەوە و قەرەبووی زیانلێکەوتوانی ڕووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری 2017 بکرێت و نوێنەری کوتلە سیاسییەکانی تێدایە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure