له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك دوو رۆژنامه‌نووس چوونه‌ به‌رده‌م دادگا و یه‌كێكیان ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 224‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، كۆچه‌ر و بڕیار 

به‌ بریاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر رۆژنامه‌نوسێك ده‌ستگیركرا و یه‌كێك له‌ پارێزه‌رانیشی رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى نایاساییه‌. 


(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) هه‌ریه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسان نیاز عه‌بدوڵا و هێمن مامه‌ند له‌سه‌ر سكاڵای مەتین دلۆڤان بارزانی له‌ به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوون و به‌ بڕیارى دادوه‌ر رۆژنامه‌نوسى یه‌كه‌میان به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا و بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى دووه‌میشیان درا.

گۆران دیبه‌گه‌یی، پارێزه‌ری ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ و به‌پێی مادده‌ی دوو له‌ یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستگیركراوه‌.

وتیشی: "هاوكات رۆژنامه‌نووس نیاز عه‌بدوڵا-ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بانگهێشتی دادگا كرابوو، به‌ڵام به‌ كه‌فاله‌تی پێنج ملیۆن دینار ئازادكرا". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند به‌بڕیاری دادگا بووه‌، به‌ڵام به‌پێی یاسا نابێت رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیربكرێت، چونكه‌ خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ربچێت، به‌ڵام پێویسته‌ به‌ راسته‌وخۆ به‌ كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت، به‌ڵام دادگا پێشێلی ئه‌و یاساییه‌ی كردووه‌. 

هاوكات پارێزەر رێبین سەباح، پارێزەری دۆسیەكە بە دواڕۆژی راگەیاند: داوامانكرد كە دادگا لەجیاتی ئەوەی بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی موبایل دادگایی بكرێن بەپێی یاسای رۆژنامەنووسی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، بەڵام داواكەمان رەتكرایەوە و بە بریاری دادوەری لێكۆڵینەوە هێمن مامەند ماوەی هەشت رۆژ راگیرا.

وتیشى: "سكاڵاكه‌ له‌سه‌ر شه‌ش رۆژنامه‌نوس تۆماركراوه‌".

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە