زیاتر لە 22 شوێنەواری ئاینی لە هەرێم لەڕووی گەشتیارییەوە پشتگوێخراون

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 84‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ئاینی (ئیسلام، مەسیحی، جوو، كاكەیی، زەردەشتی و ئێزیدی) لەدێرینەوە درووستبووە و لە ڕووی گەشتیاریشەوە گرنگی تایبەتیان بۆ هاووڵاتیان و پێكهاتەكان هەبووە، بەڵام لەلایەن حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە پشتگوێخراون، ئه‌مه‌ش له‌ سیمینارێكدا تاوتوێكرا.


سیمیناره‌كه‌ كە (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی تشرینی یەكەمی 2019) لەلایەن رێكخراوی مەسەلە بۆ توانا مرۆییەكان رێكخرابوو، تیایدا تیشكخرایەسەر شوێنەوارە ئاینیەكان و گرنگییان لە هەرێمی كوردستان، هاوكات لەلایەن شارەزایانی شوێنەوار و گەشتوگوزاره‌وه‌ رەخنە لە حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار گیرا كە نەیانتوانیوە لەڕووی گەشتیارییەوە ئەو شوێنە ئاینییانە نۆژەن بكەنەوە یاخود گرنگیی پێبدەن.

نادر رۆستی، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: زیاتر لە 22 شوێنەواری ئاینی لەكوردستان هەیە ئەگەرچی هەندێكی نۆژەنكراونەتەوە، بەڵام وەكو پێویست نییە.

وتیشی: "بەپێی زانیارییەكان هەرێمی كوردستان چەندەها پەیامبەری تێدابووە لەوانە ( نوح، ئیبراهیم، ناحور، ئەیوب، عوزێر، دانیال و زەردەشت) كە ئەمانە سەرجەمیان لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێبوون و تائیستاش مەزارەكانیان وەك شوێنەواری ئاینی گەشتیاری لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی پێدەدرێت، بەڵام  وەكو پێویست لەلایەن حكومەتەوە گرنگی بە شوێنەوارەكانیان نەدراوە.

بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ساڵی 2018 نزیكەی سێ ملیۆن و  57 هەزار  گەشتیار رووی لەهەرێمی كوردستان كردووە و هەوڵدەدرێت  بۆ ساڵی ئایندە رێژەی گەشتیاران بۆ سێ ملیۆن  و 500 هەزار بەرزبكرێتەوە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure