باشماخ: پێنج تانكەر بەنزینی خراپ رەوانەی ئێران دەكرێنەوە

هەواڵ / ئابوری :: 27/10/2019‌ :: 145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


بەهۆی خراپیی كوالێتی و دەرنەچوون لەپشكنین، رێگە نەدرا پێنج تانكەری پڕ لەبەنزینی ئێرانی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت و كاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی سەرچاوە كە ئێرانە، بۆ كرا.


بەپێی راگەیاندراوێكی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، كە وێنەیەكی بۆ دواڕۆژ، نێردراوە، هاتووە "ئەمشەوی رابوردوو لەكاتی هاتنی ژمارەیەك تانكەری پڕ لەسوتەمەنی لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ ناو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لەلایەن تاقیگەی پشكنینی سوتەمەنی باشماخەوە نموونە بۆ پشكنین لەپێنج تانكەری پڕ لەبەنزینی ئێرانی وەرگیرا".

ئاماژە بەوەشكراوە، دواتر دەركەوت كە كوالێتی بەنزینەكان خراپە و بۆ بەكارهێنان ناشێت و زیانی بۆ ئوتومبێل و شۆفێران هەیە، بۆیە لەلایەن لیژنەی تایبەت بەگەڕاندنەوەی باری نەشیاو و بێ كوالێتی، كە پێكهاتبوون لەنوێنەرانی هەریەكە لە(بەڕێوەبەرایەتی مەرز و گومرگ و مەركەزی پۆلیسی گومرگ و یاریدەدەرێتی ئاسایش و تاقیگەی سووتەمەنی باشماخ) هەستان بەگەڕاندنەوەی هەر پێنج تانكەرەكە بۆ خاكی ئێران.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure