جیجك كۆبانێ، ئه‌و ژنه‌ شه‌ڕڤانه‌ى به‌ بریندارى به‌دیل گیرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7526‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 هه‌رزوو وێنه‌ى به‌دیلگرتنى جیجك كۆبانێ ژنه‌ شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان ( یه‌په‌ژه‌) له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سوریاى نزیك له‌ توركیاوه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى هه‌ژاند، زۆرێك له‌ هاووڵاتیانى كورد له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانى كوردستان هاوخه‌مییان بۆده‌ربڕى و به‌شێكى تریشیان پێیان وایه‌ ئه‌و ژنه‌ شه‌ڕڤانه‌ سیمبولى خه‌باته‌ له‌و به‌شه‌ى كوردستان.

جیجك كۆبانێ كێیه‌؟
 جیجك كۆپانبێ یه‌كێكه‌ له‌ ژنه‌ شه‌ڕڤانه‌كانى نێو یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه‌) و له‌دایك بووى شارى كۆبانێى رۆژئاواى كوردستانه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه‌)  جیجك كۆبانێ له‌ ساتى په‌یوه‌ندیكردنى به‌و یه‌كه‌یه‌وه‌ به‌شدارى زۆربه‌ى شه‌ڕه‌كانى دژ به‌ گروپى داعشی كردووه‌ له‌ سنورى رۆژئاواى كوردستان.

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌شداریشیكردووه‌ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى توركیا و گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانى كردویانه‌ته‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.


 چۆن به‌دیل گیرا؟
 یه‌په‌ژه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ جیجك كۆبانێ دووشه‌ممه‌ى رابوردوو 21ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 له‌كاتى هێرشی سوپاى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ سه‌ر ناحیه‌ى عه‌ین عیسا له‌ رۆژئاواى كوردستان به‌شداریكردووه‌ له‌ به‌رگرى له‌و ناوچه‌یه‌.
 له‌و كاته‌دا شه‌ڕێكى قورس رویداوه‌و جیجك كۆبانێ به‌ بریندارى له‌لایه‌ن گروپى چه‌كدارى مه‌جد-ه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ خۆیان به‌ گروپێكى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌ناسێنن و سه‌ر به‌ توركیان.
به‌پێى زانیارى میدیاكان جیجك كۆبانێ له‌كاتى شه‌ڕه‌كاندا له‌و سنوره‌ قاچى بریندرابووه‌ و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌ به‌دیل گیراوه‌.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە