ئه‌و تۆمەتبارەی پێشمەرگەیەکی كوشت خۆی رادەستی پۆلیس كرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 767‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن 

لە شاری كەلار ئۆتۆمبێلێك لە هاووڵاتییەك دەدات كە پیشەی پێشمەرگەیە و بەهۆیەوە گیان لە دەستدەدات و شۆفێرەكەی دوای ئەوەی هەڵدێت، خۆی رادەستی پۆلیس دەكات.


كارزان مەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بە دواڕۆژی راگەیاند: درەنگانی شەوی رابوردوو 25ی تشرینی یەکەمی 2019 لە شاری كەلار ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن لەهاووڵاتیەکی دا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە لەبەر سەختی برینەكەی گیانی لە دەستدا. 

وتیشی: "ئەو هاووڵاتیەی گیانی لە دەستداوە گەنجێكی تەمەن 28 ساڵە بە ناوی (عەلی ئیسماعیل ئەلیاس) و پیشەی پێشمەرگە بووە و دانیشتووی شاری كەلارە". 

لای خۆشیەوە عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە دواڕۆژی راگەیاند: شۆفێرەكە دوای هەڵاتنی، خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ دەستگیر كراوە و هەروەها ئۆتۆمبێلەكەشی دەستبەسەرە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە