لە 10 مانگدا لە هەرێم 63 حاڵەتی پێشێلكاری ئازادی رادەربڕین تۆمار كراوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 124‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی  لەماوەی 10 مانگی رابوردوودا لە هەرێمی كوردستان 63 حاڵەتی پێشێلكاری لە بەرامبەر ئازادی رادەربڕین تۆمار كراوە.

بەبەشداری ژماریەك لە نوێنەری حیزب و لایەنە ساسییەكانی كوردستان و چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، سێیەمین كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی دەستی بە كارەكانی كرد كە زیاتر لە پێنج  پانێل لەبوارە جیاجیاكاندا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

رێبوار ئەحمەد لە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵ تاوەكو 24/10/2019 لە هەرێمی كوردستان 63 حاڵەتی پێشێلكاری لە بەرامبەر ئازادی رادەبڕین تۆمار كراوە، لە دهۆك 15 لە هەولێر 12 لە سلێمانی 26 لە  لە گەرمیان 6 لە كەركوك 14، كوشتن و تیرۆر 2 حاڵەت، دەستگیركردن 17، داخستن 3، رێگریكردن 18، دەستگیركردنی خۆپیشاندەران 1 كەیس، هێرشكردنە سەر راگەیاندنكار 6 كەیس، هەڕەشە و دوورخستنەوەی كارمەند 15 كەیس.

وتیشی: "ئەو لایەنانەی پێشێلكارییان لەبەرامبەردا ئەنجامداوە 53 رۆژنامەنوس بوون 4 كەیس دەزگای راگەیاندن و رێكخراو، 2 كەیس خۆپیشاندەر، جۆرەكانی تر 3 كەیس هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی پێشێلكارییان لە بەرامبەردا كراوە 112 كەس بوون كە 105 لە رەگەزی نێر بوون و 7 كەسیشیان لە رەگەزی مێ بوون".

ئەو ئەندامەی  رێكخراوی ئاشتی و ئازادی  ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو لایەنانەی پێشێلكارییان كردووە  هێزەكانی سەر بە حكومەت و دامودەزگاكان 49 كەیس، حیزبی سیاسی و كۆمپانیای سیكیوریتی و لایەنی ناحكومیش 15 كەیس.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە