توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێڵفی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان دروستده‌كات

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 188‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

به‌مدواییه‌ گرتنى وێنه‌ى سێڵفی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له‌ زیادبوون كردووه‌ و بووه‌ته‌ خواستێكى به‌رچاو بۆ دیكۆمێنتكردنى رووداوێكى دیاریكراو، بێئاگا له‌وه‌ى وێنه‌گرتن بۆته‌ نه‌خۆشی و له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ رووبه‌ڕووی مردن بكاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كات ژیانى خۆت و كه‌سانى تریش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌: ژماریه‌ك توێژه‌ری زانكۆی ئۆكسفۆرد توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى مه‌ترسی سێڵفی له‌سه‌ر گۆرێلاكان ئه‌نجامداوه‌ و ئاشكرایده‌كه‌ن  ژماره‌یه‌كى زۆری هاوڵاتیانى كۆنگۆ به‌مه‌ودای كه‌متر له‌ حه‌وت مه‌تر وێنه‌یان له‌گه‌ڵ گۆرێلادا گرتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ژیانى هه‌ردووكیان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌: سێڵفی وا له‌ گۆرێلا ده‌كات هه‌ندێك ره‌فتاری هه‌ڕه‌مه‌كى بكات كه‌ ژیانى مرۆڤ ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و له‌لایه‌كى تره‌وه‌ نزیكبونه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان له‌و ئاژه‌ڵه‌ به‌كه‌متر له‌ حه‌وت مه‌تر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌.

ئاماژه‌شده‌دات: پێویسته‌ گرنگى به‌ ته‌ندروستى ئاژه‌ڵان بدرێت و سێڵفی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان كه‌مبكرێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێكجار نازانرێت كاردانه‌وه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ له‌وكاته‌دا چی ده‌بێت.  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure