فه‌رمانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ رێكخستنى ده‌رمان و خۆراك داده‌مه‌زرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

وابڕیاره‌ فه‌رمانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ ده‌رمان و خۆراك دابمه‌زرێت كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ رێكخستنه‌وه‌ى كه‌رتى ده‌رمان و خۆراك له‌ چۆنیه‌تى هاورده‌كردن و كوالێتى و نرخ و جۆره‌كانیان، فه‌رمانگه‌كه‌ش سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.


محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: فه‌رمانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌ى ده‌رمان و خۆراك داده‌مه‌زرێت و له‌ رووى كارگێڕى و ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت.

وتیشى: "دامه‌زراندنى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كه‌رتى ده‌رمان و خۆراكه‌ له‌ رووى جۆر و كوالێتى و شێوازى هاورده‌كردنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: نوێنه‌رى هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و كوالێتى كۆنترۆڵ و خاڵه‌ گومرگییه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ نوێنه‌ریان ده‌بێت و رۆڵى سه‌ره‌كیان له‌ ئیداره‌دان و چاودێرى فه‌رمانگه‌كه‌ ده‌بێت.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure