بارودۆخی كه‌ربه‌لا ناسه‌قامگیره‌

هەواڵ / عێراق :: 26/10/2019‌ :: 372‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری  عێراق بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان ده‌ستیپێكرده‌وه‌، گرژییه‌كان له‌ شاری كه‌ربه‌لا ته‌شه‌نه‌یسه‌ندووه‌.


میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌: هه‌رچه‌ند خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی شاری كه‌ربه‌لا به‌ ئارامی ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌شه‌نه‌یسه‌ندووه‌ و خۆپیشانده‌ران له‌ چه‌ند خاڵێكى ئه‌و شاره‌ و له‌ نزیكه‌ی بیناى پارێزگا ئاگریان كردووه‌ته‌وه‌. 

پارێزگاری كه‌ربه‌لا (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌م) قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌ پارێزگاكه‌دا راگه‌یاندووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure