300 ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا توشی نه‌خۆشی ده‌گمه‌ن بوون

هەواڵ / جیهان :: 26/10/2019‌ :: 258‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

4%ى كۆی گشتى دانیشتوانى جیهان توشی نه‌خۆشی ده‌گمه‌ن بوون، كه‌ ده‌كاته‌ 300 ملیۆن كه‌س.


توێژه‌رانى په‌یمانگای نیشتمانى بۆ توێژینه‌وه‌ و ته‌ندروستى له‌ فه‌ره‌نسا (ئنسیرم) رایده‌گه‌یه‌نن: هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یان كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ پێیده‌وترێت ده‌گمه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ناو 10 هه‌زار كه‌سدا پێنج كه‌س توشی ده‌بن.

ئه‌و لیسته‌ی توێژه‌رانى ئه‌و په‌یمانگایه‌ ئاماده‌یان كردووه‌ نه‌خۆشی (كاتا بلیكسیا، مورگیلونس، بروجیریا، هه‌ستیاری ئاو، قسه‌كردن به‌ زمانێكى تر، ئه‌لیس، بروفیرا، بیكا و موبیوس) ده‌گرێته‌وه‌.

ئاژانسی فرانس پرێس رایده‌گه‌یه‌نێت: قورسه‌ شێوازى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ بزانرێت. توێژه‌ره‌ فڕه‌نسیه‌كان پشتیان به‌ یاسای ئورفانت به‌ستوه‌ كه‌ (ئینسیرم) به‌ڕێوه‌یده‌بات و داتای ده‌رباره‌ى ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ كۆكردۆته‌وه‌.

لانا راس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئورفانت ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ى توشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌گمه‌نانه‌ بوون ژماره‌یان 300 ملیۆن كه‌سه‌ و زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌گمه‌نانه‌ ناچنه‌ ناو سیستمى ته‌ندروستى و له‌ زۆربه‌ى وڵاته‌كان تۆماری نیشتمانیان نییه‌.

تیمه‌كه‌ ده‌ڵێت له‌ كۆی 6 هه‌زار نه‌خۆشی له‌ (ئورفانت) 149 نه‌خۆشی تۆماركراوه‌ و 72%ى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ له‌ قۆناغی منداڵى ده‌رده‌كه‌ون.

ئه‌و لیسته‌ له‌ گۆڤاری (یوروپیان جۆرناڵ ئۆف هیومن جینیتیكس) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و توێژه‌ران ده‌ڵێن: ده‌بێت ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ریزبه‌ندبكرین بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاری ئه‌وله‌ویاتى بواری سیاسه‌تى ته‌ندروستى و توێژینه‌وه‌كان بكات و قورسی ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا بزانرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure