پەرلەمان دانیشتنەكەی سبه‌ى تایبەت دەكات بە خۆپیشاندەران

هەواڵ / عێراق :: 25/10/2019‌ :: 360‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

بڕیارە (سبه‌ى شەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2019) دانیشتنێكی تری پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا جگەلە پرسی خۆپیشاندەران و داواكارییەكان و چاكسازی حكومەت ھیچ بڕگەیەكی تری تاوتوێ ناكرێت.


سەرچاوەیەكی پەرلەمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: دانیشتنەكەی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەسەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران.

وتیشى: "لە دانیشتنەكەدا تاوتوێى بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێكردنی پاكێجەكانی چاكسازی حكومەتیش دەكرێت".

ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانى ترى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى چه‌ند داواكارییه‌ك و دوپاتكردنه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژ به‌ گه‌نده‌ڵى و نه‌بوون و خراپى خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بونى هه‌لى كار ئه‌نجامدرا.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له‌ ئاكامى خۆپیشاندانه‌كان 21 كەس لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كوژراون، و (1779) كەسى تریش لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان برینداربوون، ھەروەك 27 بارەگای حزبی و بینای حكومی لە پارێزگاكانی دیوانییە و میسان و واسیت و زیقار و بەسر و بابل سوتێنراون.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure