نرخی مریشک ھەرزان دەبێت

هەواڵ / ئابوری :: 25/10/2019‌ :: 13620‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

نرخی مریشک لە بازاڕەکانی سلێمانی ھەرزان دەبێت و نوێنەری کێڵگە پەلەوەریەکانیش ھۆکارەکەی ئاشکرادەکات.


نازم عه‌بدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکان بە دواڕۆژی راگەیاند: لەئێستادا نرخی مریشک ھەرزانبووە لەدوای ئەوەی نرخەکەی بەرزبۆوە تا 3000 دینار بۆ كیلۆیه‌ك، ئەوەش بەھۆی کەمی مریشک بوو لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان.

وتیشى: "لەئێستادا مریشکی زۆر لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بەرھەمھێندراوە و بەھۆی زۆری مریشکیشەوە نرخیش دابەزیوە و هەر کیلۆیەک مریشک بە 1800 دینار دەفرۆشرێت کە ئەمەش بۆ ھاووڵاتیان باشە، بەڵام خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان لە زیاندان، چونکە تێچووی بەرھەمھێنان زۆرترە لەو نرخەی دەفرۆشرێت.

نازم ئەوەشى وت: حکومەت دەبێت سەربڕینخانەکان بخاتەوەکار و چێشتخانە و ھۆتێل و رێستۆرانتەکان ناچاربکەن مریشکی زیندوو لەناوخۆ بەکاربھێنن تا بەرھەمی ناوخۆ زیاتر بێت پشتیوانی لە بەرھەمی ناوخۆ بکرێت.

جەختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: حکومەت پێویستە نرخ بۆ خاوەن کێڵگەکان دیاریبکات تا چیتر توشی زیان نەبن و بتوانن بەرھەمھێنانیان بەردەوام بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە