دواڕۆژ
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكى لوبنان له چه‌ند رۆژى رابوردوودا دژى بارودۆخى ئابوورى خراپى وڵات چه‌ند ئاماژه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێشیان تێدایه كه ره‌نگه وا لێكبدرێنه‌وه ئیمارات و سعودیه به‌جۆرێك له جۆره‌كان لایه‌نگرى خۆپیشاندانه‌كان بن ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى ته‌قلیدى ئه‌و دوو وڵاته‌یه به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كانى ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێ به‌هارى عه‌ره‌بى . ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى جیاوازه‌ى ئیمارات و سعودیه په‌یوه‌ندى هه‌یه به كارلێك و رووداوه‌كانى تێكڕاى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه.
پشتیوانیكردنى ئه‌م دوو وڵاته له رووى ماددى و راگه‌یاندنه‌وه له خۆپیشاندانه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كان له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و چركه به چركه هه‌ر له سه‌ره‌تاكانى خۆپیشیاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه به ئاشكرا هه‌ستیان پێكراوه.
كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ی سعودى و سكاى نیوزى ئیماراتى تۆڕێكى گه‌وره‌ى په‌یامنێریان ته‌رخانكردووه بۆ رووماڵكردنى رووداوه‌كانى ئێستاى لوبنان و به‌ئاشكرا داواكارى خۆپیشانده‌ران ده‌گوێزنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن بارودۆخه‌كه به‌ره‌و گه‌شه‌كردنى زیاتر ببه‌ن یه‌ك داواكارى سه‌ره‌كى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه لابردنى سه‌رۆك كۆمارى لوبنان میشێل عه‌ونه.
عه‌ون هاوپه‌یمانى حیزبوڵڵایه و له پله‌ى دووه‌میشدا حه‌ریریان كردووه به ئامانج و داواده‌كه‌ن ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و ئێستا به ئاشكرا ئۆباڵى هه‌موو گیروگرفته‌كانى لوبنان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى حیزبوڵڵا. ئه‌م جۆره رووماڵكردنه به ئاشكرا ده‌یسه‌لمێنێت كه ریاز و ئه‌بوزه‌بى پشتیوانى خۆپیشاندانه‌كانن به تایبه‌ت كاتێك كه داوایانكرد هاوڵاتیانیان له لوبنان نه‌مێنن.
حیزبوڵڵاى لوبنانیش چه‌ند جارێك رایگه‌یاندووه كه پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كانى سعودیه و ئه‌بووزه‌بى به ناوى هاوڵاتیانى لوبنانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر حیزبوڵڵا و سیاسه‌ته‌كانى.
بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خشه چاكسازیه‌كه‌ى حه‌ریرى رۆژێك پێش ئه‌وه‌ى خۆى به ره‌سمى رایبگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت له كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت كه سعودیه و ئیمارات به‌مه‌به‌ست پێشوه‌خت بڵاویان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى راگه‌یاندنیدا له لایه‌ن حه‌ریریه‌وه نه‌خشه‌كه هیچ بایه‌خێكى نه‌مێنێت.
هه‌ڵوێستى توندى حیزبى هێزه لوبنانیه‌كانیش به سه‌رۆكایه‌تى سه‌میر جه‌عجه‌ع به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى حه‌ریرى و ئیستیقالهكردنى وه‌زیره‌كانى له‌و حكومه‌ته‌دا به‌ڵگه‌یه‌كى تر‌ى ده‌ستوه‌ردانى سعودیه و ئیماراتن له كاروبارى لوبناندا، چونكه جه‌عجه‌ع و حیزبه‌كه‌ى هه‌موو پشتیوانیه‌كى دارایی و سیاسى له‌و وڵاته‌وه وه‌رده‌گرن.
چاودێره سیاسیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م پشتگیرى و یارمه‌تیدانه گه‌وره‌یه‌ى ریاز و ئه‌بووزه‌بى بۆ ئه‌وه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ى حه‌ریرى بڕوخێت كه زۆرینه‌ى حیزبوڵڵاى له‌گه‌ڵدایه. سعودیه پێشتریش نه‌یشاردۆته‌وه كه له سه‌عد ئهلحهریرى رازى نیه، چونكه رووبه‌ڕووى حیزبوڵڵا نابێته‌وه و پێیباشه برا گه‌وره‌كه‌ى سه‌عد بێته گۆڕه‌پانى سیاسه‌ته‌وه.
برا گه‌وره‌كه‌ى سه‌عد (به‌هاء) هه‌ڵوێستى توندى هه‌یه به‌رامبه‌ر حیزبوڵڵا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان زۆرى به‌دڵه.