نرخی دۆلار بەرزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3066‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محمەمەد

لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرزدەبێتەوە و خواستیش لەسەر ئەو دراوە زیاد دەبێت.


محه‌مەد ئبراھیم، کاسبکار لەناو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و خۆپیشاندانەکانی بەغداد ھۆکاری سەرەکین بۆ ئه‌و بەرزبونەوەیه‌.

وتیشى: "له‌ رۆژانى پێشوو نرخی ھەر 100$ بە 120 ھەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە دوێنێ ئێوارەوە نرخی ھەر 100$ بووە بە 120 ھەزار و 750 دینار".

بانکی ناوه‌ندى عێراق رۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوه‌ ئەمه‌ش کاریگەری لەسەر نرخه‌كه‌ى له‌ بازاڕدا دەبێ، ئه‌و كاسبكاره‌ش ده‌ڵێت: ئه‌گەر چەند رۆژێک دۆلار نەخرێتە بازاڕەوە ئەوا نرخی ئەو دراوە زیاتر بەرزدەبێتەوە، چونکە بازرگان و کاسبکاران زۆر پێویستیان دەبێت بەمەش نرخی دۆلار گرانتر دەبێت و خواست لەسەری زیاد دەکات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure