خۆپیشاندان له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / عێراق :: 25/10/2019‌ :: 460‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌غداى پایته‌خت ده‌ستیپێكرد و به‌هۆى به‌كارهێنانى گازى فرمێسكڕێژه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون.

وه‌ك ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌یانى (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) خۆپیشاندانه‌كان له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد.

میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌: به‌هۆى به‌كارهێنانى گازى فرمێسكڕێژ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بۆ بڵاوه‌پێكردنیان، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر توشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و برینداربوون.

خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت روو له‌ ناوچه‌ى سه‌وز بكه‌ن و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رێگرییان لێده‌كرێت.

پێشتر خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كانى سه‌ر پردى كۆمارى-یان خست به‌ ئامانجى رۆیشتنیان به‌ره‌و ناوچه‌كانى كه‌راده‌ مریه‌م و ناوچه‌ى سه‌وز.

سه‌ره‌ڕاى به‌غدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ شاره‌كانى دیكه‌ش خۆپیشاندانى هاوشێوه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش رێوشوێنى توندیان گرتوه‌ته‌به‌ر.

له‌ وتارێكیشدا كه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێشكه‌شیكرد عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: پێشێلکاریی بەرامبەر خۆپیشاندەران قبووڵناکەن، رێگەنادەن هێرشبکرێتە سەر کەناڵەکانی راگەیاندن، رێگەنادەن هێرشبکرێتە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و لەگەڵ ئەوانەشدا خۆپیشاندان بە مافی رەوای هەموو هاووڵاتیانی عێراق دەزانێت.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure