لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان شەش کەس بوونە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 184‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

لەگەرمیان لە سەر رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا دا و بەو هۆیەوە مامۆستایەک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

کارزان مەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگەی کەلار مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پاس و کیا ئۆپتیما بەیەکیاندا دا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری کیا ئۆپتیماکە گیانی لەدەستدا و سەرنشین و شۆفێری پاسەکە برینداربوون، سێ لەسەرنشینەکان یەکێکیان ئافرەتە  دانیشتووی وڵاتی ئێرانن و یەکێکی دیکە لەبریندارەکان عەرەبە و شۆفێرەکەی کوردە. 

وتیشی: "رووداوەکە لەکاتێکدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا ئۆپتیماکە بەئاڕاستەی کەلار هاتووە، پاسەکە  بەئاڕاستەی پەروێزخان رۆیشتووە و بەیەکیاندا داوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (س. ع.)یەو تەمەنی 36 ساڵە و مامۆستایە، دانیشتووی شاری کەلارە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure