دیارده‌یه‌كى گه‌ردوونى له‌ ئاسمانى هه‌رێم رووده‌دات

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 11198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى فه‌له‌كناسانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ 26ى کانونی یه‌كه‌مى 2019 دیارده‌ی ناوازه‌ى خۆرگیرانى ئه‌ڵقه‌یى رووده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بینرێت.


ئه‌ژى چه‌تۆ، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى فه‌له‌كناسانى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "به‌پێى داتا و ئەژمارە وردە زانستییەكانى بوارى فەلەكى، چاوەڕواندەكرێت له‌ 26ى كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ دیاردەى گەردوونى ناوازە (خۆرگیرانى ئەڵقەیی) رووبدات".

وتیشى: "له‌ وڵاتانى ئاسیا و باكوورى ئوسترالیا بەشێوەى نیمچەیى بەدی دەكرێت و  له‌ وڵاتانى سریلانكا و زەریاى هیند و ئیندۆنیزیا و زەریاى هێمن و باشوورى هیند كۆتایى دێت".

له‌باره‌ى بینینى دیارده‌كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ژى چه‌تۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "لە هەرێمى كوردستان و عێراق له‌ كاتژمێر 7:17ى به‌یانى به‌دیدەكرێت، بە رێژەى نزیكەى %29.2، هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر 7:50 كۆتایى به‌ خۆرگیرانه‌كه‌ دێت".

 

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure