سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتى پێویستى به‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 465‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌یوه‌ندى یه‌كێتى و پارتى  پێویستى به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كى باش هه‌بێت، ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌ركرادایه‌تى یه‌كێتى (ئه‌مڕۆپێنجشه‌ممه‌ 24ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتى پێویستى به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ئیرادەیه‌كى باش هه‌بێت  ده‌كرێت چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و ناكرێت كێشه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ بمێننه‌وه‌.

وتیشى: "وه‌كو یه‌كێتى ئاماده‌ییمان تیادایه‌ ئه‌و سارد و سڕیه‌ى له‌نێوانماندا هه‌یه‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و هیوادارین پارتیش نیه‌تێكى باشى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ین".

روونیشیكرده‌وه‌: كۆمه‌ڵێك كیشه‌ى كه‌ڵەكه‌بوو له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى ماونه‌ته‌وه‌، به‌شێكیان تازە دروستبوون و به‌شێكیان په‌یوه‌ستن به‌ ناوخۆى هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك، به‌ڵام نیه‌تێكى باش هه‌بێت كێشه‌كان گه‌وره‌نین.

له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان یه‌كێتى و پارتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: هیچ كاتێك بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێك بڕیارى له‌سه‌ربدرێت له‌هه‌ولێر یان سلێمانى ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure