سعودییه‌ گۆڕانكارى وه‌زارى ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 23/10/2019‌ :: 196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پادشاى سعودیه‌ فه‌رمانێكى بۆ گۆڕینى چه‌ند وه‌زیرێكى حكومه‌تى ریاز ده‌ركرد كه‌ له‌نێوانیاندا هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ هه‌یه‌.


به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشاى سعودییه‌، ئه‌میر فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان بن عه‌بدوڵا بن فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعود وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌جیاتى ئیبراهیم عه‌ساف ده‌ستنیشان كراوه‌.

هه‌روه‌ك ئیبراهیم بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لعه‌ساف وه‌ك وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستنیشانكراوه‌.

هه‌ر له‌ فه‌رمانه‌ شاهانه‌ییه‌كه‌دا لێبوردن بۆ نه‌بیل بن محه‌مه‌د ئه‌لعامودى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى كراوه‌ و له‌ شوێنى ئه‌و ساڵح بن ناسڕ بن ئه‌لعلى ئه‌لجاسر وه‌ك وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ دیارى كراوه‌.

هه‌روه‌ك چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ پۆستى به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رى چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك كه‌ هه‌ندێكیان پله‌یان وه‌زیره‌ ئه‌نجامدراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە