پۆلیس ده‌ستگیركردنى سێ دز راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 23/10/2019‌ :: 414‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

له‌ ناحیه‌ بنه‌سڵاوه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر سێ كه‌س به‌تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركران و پۆلیسى شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: بڕى حه‌وت ملیۆن و 250 هه‌زاریان له‌ ماڵێك دزیووه‌.


هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌تۆمه‌تى دزیكردن سێ كه‌س له‌ شاره‌دێى بنه‌سڵاوه‌ ده‌ستگیركران كه‌ بڕى حه‌وت ملیۆن و 250 هه‌زار دیناریان له‌ ماڵێك له‌و شارۆچكه‌یه‌ دزیبوو.

وتیشى: "تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوى (ق.ع.م) ته‌مه‌ن 25 ساڵ و (م.ب.م) ته‌مه‌ن 16 ساڵ و (ب.م.ت) ته‌مه‌ن 15 ساڵ بوون و هه‌رسێكیان ده‌ستگیركراون".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌ و ره‌وانه‌ى به‌رده‌م دادوه‌ر كراون  و به‌پێى مادده‌ى 443 له‌ یاساى سزادانى عێراقى به‌ندكراون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure