دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی رووده‌دات و له‌ هه‌رێم ده‌بیندرێت

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بەپێی داتا و ئەژمارە وردە زانستییەكانی بواری فەلەكی له‌ 11ی تشرینی دووه‌می 2019، 11/11 دیاردەیەكی گەردوونی ناوازە روودەدات و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌دی ده‌كرێت.


ئه‌ژی چه‌تۆ، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دیارده‌كه‌ برتییه‌ له‌ تێپەڕبوونی هەسارەی عوتاردە بە بەردەم خۆردا و ئەو دیاردە ناوازەیە لە هەر سەدەیەكدا 13 جار دووبارە دەبێتەوە و لە ساڵی 2006 روویدا و لە 9ی ئایاری 2016دا جارێكی تر روویداوه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت تاوه‌كو 13ی تشرینی دووه‌می 2032 دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

وتیشی: "وڵاتانی ئەمریكای باكوور و مەكسیك و ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەگرێتەوە و باشترین شوێنگەی تێپەڕبوونیش ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەمریكایە".

سه‌باره‌ت به‌ بینینی دیارده‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ژی چه‌تۆ وتی: "لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا له‌ كاتژمێر 3:35ی دوای نیوەڕۆی 11ی تشرینی دووه‌می 2019 ده‌بیندرێت كه‌ دیارده‌كه‌ش وەك خاڵێكی بچووك دەتوانرێت بە تەلیسكۆب بەدی بكرێت بە بەكارهێنانی فلتەری تایبەتی خۆر".

پ: کارزان ساڵح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure