فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسێكی كه‌ركوك ده‌ركرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4543‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ كه‌ركوك ئاشكرای كرد: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك ده‌ركردووه‌.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه‌: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پرۆژه‌كان له‌ دیوانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركردووه‌و دواى فه‌رمانه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌و داوای لێكراوه‌ خۆی راده‌ستی پۆلیس بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد: دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پرۆژه‌كان له‌ دیوانی پارێزگای كه‌ركوك خۆی رۆیشتووه‌ بۆ بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure