پۆلیسی سلێمانی له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانی جه‌نه‌راڵی پایز رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 7032‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی سلێمانی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ 2019/10/22، هاووڵاتی‌ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به‌ (جه‌نه‌ڕاڵی‌ پایز) شاعیر و نوسه‌ر كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی هێناوه‌.


پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و گه‌یشتنی‌ تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان بۆ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه‌ ناوبراو له‌ڕێی‌ خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی هێناوه‌".

پۆلیس ده‌ڵێت "له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمەڕه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".

محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌نی‌ 62 ساڵه‌و یه‌كێكه‌ له‌شاعیرو نوسه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure