مەزڵوم عەبدی پەیامێکی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6589‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد: شه‌ڕڤانانی كورد له‌ سوریا ئه‌مریكایان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ته‌واوی ناوچه‌ی ئارامیان چۆڵكردووه‌.


به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه‌ ناوی ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاندووه‌: مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌ نامه‌یه‌كدا مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌واوی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ ناوچه‌ی ئارام كشاندووه‌ته‌وه‌و ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووه‌و پەیوەست بوون بە ئاگربەستەکەوە.

هاوكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌ته‌واوی په‌یوه‌ست بوون به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیادا و هه‌موو هێزه‌كانیان له‌ ناوشه‌ سنورییه‌كان كشاندووه‌ته‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure