ئێوارەی ئەمڕۆ ئەم کارە بۆ محەمەد دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 

 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەێنێت: محەمەد رەوانەی وڵاتی فڕەنسا دەکرێت و لەوێ چارەسەری بۆ دەکرێت. 

لوقمان وەردی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبووینەوە باسمان لە دۆخی تەندروستیی ئەو  مێرمنداڵەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد کە ناوی "محەمەدە" کە یەکێکە لە بریندارەکانی رۆژئاوای کوردستان.

 

وتیشی: "گوماندەکرێت بە چەکی فسفۆڕی سپیی قەدەغەکراو تووشی ئەو سوتاوییە هاتبێت و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک دا، چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت".

پ: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure