پەرلەمانی كوردستان چاوەڕێی حكومەتە بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 118‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

پڕۆژەیاسای چاكسازی كاتێك لە خولی رابوردووی پەرلەمان لە لایەن بەشێك لە فراكسیۆنەكان دراوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و دواتر لە ساڵی 2017 ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە و تائیستا پەسەند نەكراوە.


زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان (ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2019) بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: پڕۆژە یاسای چاكسازی لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و وەكوو پەرلەمانی كوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێین تاوەكو بگاتە دەستمان و گفتوگۆی لەسەر بكەین و پاشان پەسەندی بكەین.

وتیشی: "پڕۆژە كۆنەكە دەبێتە بنەمای پڕۆژەكەی ئێستا و حكومەت لیژنەیەكی پێكهێناوە تاوەكو لەگەڵ گۆڕانكارییە نوێیەكان بیگونجێنێت و لە ئێستادا لیژنەكە سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە پڕۆژە یاساكە".

 سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە وەكو ئەندامانی پەرلەمان ناوەڕۆكی پڕۆژەیاسای چاكسازیمان نەبینیوە، بۆیە ناكرێت بڕیار لەسەر پەسەندكردن یاخود ڕەتكردنەوەی بدەین، بەڵكو چاوەڕێین  پڕۆژەیەكی گشتگیر و هەمەلایەن بێت بۆئەوەی كەمترین بەربەستی لەبەردەم دروستبێت.
وتیشی: "داواكارین پڕۆژە یاساكە سەرچاوەكانی داهات،  وەك گومرگ و خاڵە سنووریەكان و وەزارەتی ناوخۆ و نەوت لەخۆبگرێت و هاوكات خەرجییەكانی حكومەتیش بۆ هاووڵاتیان بەشێوەیەكی شەفاف ڕوونبكاتەوە بۆئەوەی هیچ ئەندامێكی پەرلەمان دژی پڕۆژە  یاساكە نەوەستێتەوە".

پێداچوونەوە: کارزان ساڵح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure