نوام چۆمسکی داوا دەکات بایکۆتی تورکیا بکرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 421‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نوام چۆمسکی و دەیڤد گرایبەر و بریان ئینۆ چوونە ریزی سەدان ئەکادیمی و هونەرمەندی جیهانی کە بانگەشەیەکی ئەکادیمی و کەلتورییان واژۆکردووە بۆ بایکۆتکردنی تورکیا.
ئەوان داوا دەکەن دژی داگیرکاری تورکیا بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بووەستنەوە بەوەی ئەو بۆنە هونەری و مۆسیقیانە بایکۆت بکەن کە حکومەتی تورکیا سپۆنسەری دەکات یان لەناو خاکی تورکیا ئەنجام دەدرێت".
هەروەها داوایان لە هەموو زانکۆکانی جیهان کرد بایکۆتی ئەو دامەزراوانە بکەن کە تورکیا سەرپەرشتی دەکات و سپۆنسەری تورکیا رەتبکەنەوە بۆ ئەنجامدانی بووەتە رۆشنبیریەکانی وەک فێستیڤاڵی فیلم.

لە بایکۆتەکەدا هاتووە: "رەجەب تەیب ئەردۆغان سەر کۆماری تورکیا چەند جارێک بە ئاشکرا باسی لەوەکردووە دەیەوێت بە شێوەیەکی سەربازی کوردەکان لەناوبەرێت کە ژمارەیان سەرو ملیۆنێک کەسە و لە نزیک سنووری تورکیا لە کۆبانێ-وە و نەتەوەی تر لە جێیان نیشتەجێ بکات".
لە کۆتاییدا ئاماژەیان بە چەند رێگەیەکدا بۆ بایکۆتکردنی تورکیا بۆ نموونە گەشت نەکردن بۆ تورکیا و بەکارنەهێنانی هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین و بایکۆتکردنی چەند مارکەیەکی تورکی وەک بیکۆ وخۆپیشاندانکردن. 

وەرگێڕان:‌هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure