گرنگترین هەواڵە ئابووریەکان

هەواڵ / ئابوری :: 22/10/2019‌ :: 358‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


سۆمەریە-دوێنێ دووشەممە کۆمپانیای "دایۆ"ی کۆری بۆ ئەندازیاری و بیناسازی ئاشکرایکرد گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای GCPI عێراقی واژۆکردووە بۆ هەڵکەندنی تونێلێکی ئاوی لەژێر ئاوی خور زبیر، هەروەها ئاشکرایکرد ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 دەست دەکەن بە پرۆژەکە و بەهای گرێبەستەکە 86 ملیۆن دۆلارە.


رووسیا ئەلیەوم- ئاژانسی "بلومبێرگ" راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە لەسەر ئەو 20 دەوڵەتەی تاکو ساڵی 2024 لە رووی ئابووریەوە باڵادەست دەبن، لە نێوانیشیان دوو دەوڵەتی عەرەبی هەیە ئەوانیش میسڕ و سعودیە-ن.


رووسیا ئەلیەوم- چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی دارایی سوریا دڵنیاییکردەوە بیر لە پرۆژە یاسای دانانی باج دەکەن لەسەر جگەرە و نێرگەلە.


سۆمەریە-پێشبینی دەکرێت سەرۆک وەزیرانی لوبنان رەزامەندی دەربڕێت لەسەر چەند چاکسازیەک وەک کەمکردنەوەی مووچەی وەزیرەکان بۆ نیوە تاکو خۆپیشاندەرەکانی بەیرووت هێوەر بکاتەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure