نوێترین زانیارى سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ هه‌ولێر هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6826‌ جار بینراوە

دواڕۆژ,ئاراس عه‌زیز
 هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سنوورى هه‌ولێر له‌پاش ماوه‌یه‌ك له‌ ده‌ستگیركردنیان ئه‌و گه‌نجانه‌یان ئازاد كرد كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌م كاروانێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكایان به‌ردباران كرد له‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ رۆژئاواى كوردستان كشانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ ئاسایشی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019) به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكایان له‌ قه‌زای خه‌بات به‌ردبارانكرد, بۆماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستگیركران و له‌ئیستادا ئازادكراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی :"ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا 12 كه‌س بوون و له‌لایه‌ن ئاسایشی قه‌زای خه‌بات بۆماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستگیركران و دوای لێپریسنه‌وه‌یان ئازادكران".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌  نایانه‌وێت په‌رچه‌كرداری له‌وشێوه‌یه‌ دووباره‌ببێته‌وه‌ و هه‌ركه‌سێك ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامبدات له‌لایه‌ن ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure