پزیشكێكى به‌توانا له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 692‌ جار بینراوە


دواڕۆژ
 ماوه‌ى هەفتەیەک پزیشکێكى به‌توانا له‌ هه‌رێمى كوردستان و  له‌ شارى پزیشكى فاروق له‌ شارى سلێمانى ده‌بێت بۆ بینینى نه‌خۆش كه‌ پسپۆڕى بوارى نه‌شته‌رگه‌رییه‌.

د. ئازاد نه‌جمه‌دین خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس له‌ پزیشكی-دا، هاوكاری كۆلێژی شاهانه‌ی پزیشكان له‌ ئه‌ده‌نبه‌ره‌   FRCS (Ed)، هاوكاری كۆلێژی شاهانه‌ی پزیشكان له‌ ئینگلته‌را    FRCS (Eng.)و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ بواری نه‌شته‌رگه‌ری له‌ ساوسهامپتۆن MS (Southampton)، راوێژكاری نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵان و تایبه‌تمه‌ند له‌ نه‌شته‌رگه‌ریی گشتیی و بۆری میز له‌ نه‌خۆشخانه‌ فێركارییه‌كانی لیدز له‌ ئینگلته‌را، له‌ رۆژانی 20 تا 28ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019 له‌ شاری پزیشكیی فاروق ده‌بێت. 

د. ئازاد؛ كه‌ كۆلیژی پزیشكیی به‌غدادی ته‌واوكردووه‌، له‌ ساڵی 1975وه‌ راهێنانه‌ پزیشكییه‌كانی كردووه‌ و كاری كردووه‌ له‌ ئینگلته‌را. 27 ساڵ وه‌ك راوێژكار كاری كردووه‌. له‌سه‌ر ئاستێكی نیوه‌ده‌وڵه‌تی له‌ بواری پزیشكیدا ناسراوه‌ و چه‌ندین كتێب و وتاری زانستیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندام بووه‌ له‌ 16 كۆلێژ و كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكیی نه‌شته‌رگه‌ری و له‌ چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی جیهانیدا نه‌شته‌رگه‌ریی كردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure