پیاوێك ژن و منداڵه‌كه‌ى ده‌كوژێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 14878‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئیندیا تودەی- سێ ئەندامی خێزانێک بە مردوویی دۆزرانەوە

لە شاری پرایاجراج لە هیندستان سێ ئەندامی خێزانێک بە کوژراوی دۆزرانەوە و دواتر دەرکەوت باوکە تەمەن 50 ساڵەکە کوڕە گەورەکەی کوشتووە لەبەر ئەوەی کێشەی دەروونی هەبووە و بێزاری کردووە، پاشان ژنە تەمەن 45 ساڵەکەی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاژانسی عەهد نیوز- یەکێتی ئەوروپا داوا لەلایەنە لوبنانیەکان دەکات دانوستان بکەن و کێشەکەیان چارەسەر بکەن.
رۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپا داوای لە لایەنە لوبنانیەکانکرد دانوستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی رووبەرووی وڵاتەکەیان بووەتەوە.


حوررە- شاندێکی باڵای کۆنگریس سەردانی ئەفغانستان دەکات
نانسی بیلوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و چەند ئەندامێکی دیکەی کۆنگرێسی سەر بە هەردوو حیزبی کۆماری و دیموکراسی سەردانی ئەفغانستانیان کرد.


ئاژانسی عەهد نیوز- دەیان هەزار هاووڵاتی سودانی لە خرتووم و شارەکانی دیکە خۆپیشاندانیانکرد
دەیان هەزار هاووڵاتی سودانی لە خرتووم و شارەکانی دیکە خۆپیشاندانیانکرد و داوایانکرد حیزبی کۆنگرەی نیشتمانی هەڵبوەشێنرێتەوە و بەرپرسەکانی سەردەمی عومەر بەشیری سەرۆکی پێشوو بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی بکرێن.


ئەخبار 24- لە چیلی پرۆسەی دزینی کارگەیەک کوژراوی لێ کەوتەوە
رۆژی شەممە لە چیلی چەند تاوانبارێک پاش دزینی کارگەیەکی جل و بەرگ ئاگریانکردەوە و بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستدا، بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوەکانی کردەوە توندوتیژیەکانی ماوەی سێ رۆژی رابوردوو بۆ 3 کەس بەرزبووەوە.


نەهار- ترامپ: سەرۆکایەتی ئەمریکا بووە هۆی ئەوەی دوو بۆ پینج ملیار دۆلار لەدەست بدەم
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەوانەکانی وت بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی دوو بۆ پێنج ملیار دۆلاری لەدەستداوە کە ئەگەر لە بواری بازرگانیدا بمایەتەوە بەدەستی دەهێنا لەبری ئەوەی بهاتایەتە بواری سیاسیەوە.

وەرگێڕان:ه.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure