ئه‌ڵمانیا پێشنیارێك بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 409‌ جار بینراوە
ئه‌نگرێت كرامپ كارینپاوه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا

دواڕۆژ
 ئه‌نگرێت كرامپ كارینپاوه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا پێشنیارێكى نوێى كرد بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام له‌ رۆژئاواى  كوردستان و به‌رده‌وامى شه‌ڕ دژ به‌ داعش. 

 له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌لایه‌ن كه‌ناڵى دۆچه‌ ڤێله‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا وتى :"پێشنیار ده‌كه‌ین ناوچه‌یه‌كى ئارام له‌ باكورى سوریا دروست بكرێت بۆ  پاراستنى  هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و ئاواره‌كان".

وتیشى:"پێشنیارى ئێمه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌ى ئارامه‌وه‌ له‌ژێر هه‌ژمونى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بێت به‌به‌شدارى توركیا ‌و روسیا ".

 ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه‌ ئه‌و ناوچه‌ى ئارامه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى ناوچه‌كه‌ ئارام ده‌بێته‌وه‌ و ئاواره‌ سوریه‌كانیش له‌سه‌ر ویستى خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدى خۆیان.

ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure