ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشی سه‌ربازى له‌ توركیا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 28233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له‌دژى توركیا له‌ ناو سوریادا ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ پێویستى كرد.


 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌لایه‌ن كه‌ناڵى سی ئێن بی سی وتى :"ئێمه‌ ئاشتیمان پێ باشتره‌ له‌ جه‌نگ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ سه‌رۆك ترامپ ئاماده‌یه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى سه‌ربازى له‌ سوریا دژ به‌ توركیا ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ پێویستى كرد".

 ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و وڵاته‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانى خۆى له‌ رۆژئاواى كوردستان كشانده‌وه‌‌ و توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌نجامدانى هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان سه‌ره‌ڕاى بونى ئاگربه‌ست له‌نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌دا.

 ئا: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure