لەسەر پرسی رۆژئاوا کۆنگرێس بانگهێشتی ئیلهام ئەحمەد دەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 300‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی 


لەسەر پرسی رۆژئاوا کۆنگرێس بانگهێشتی ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتی کردووە.

بوزان کەرعۆ بەرپرسی روانگەی کوردی بۆ زانیارییەکان لە رۆژئاوای کوردستان ئەمشەو دووشەممە بە دواڕۆژی راگەیاند: کۆنگرێس سەرەتا بانگهێشتی مەزڵوم کۆبانێی کردبوو.

وتیشی: "مەزڵوم پێیانی وتووە رۆژئاوای کوردستان دۆخی باش نییە و ئیلهام ئەحمەد لە جێگەی من بۆ ئەو پرسە دێتە لاتان".

بوزان باسی ئەوەشی کرد: ئیلهام خۆی لە ئەوروپا بووە دواتر بەرەو واشنتن بەڕێکەوتووە و ئێستا بۆ ئەو پرسەو لە واشنتنە.

 

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 23ی ئەم مانگە کۆنگرێسی ئەمریکا کۆببێتەوە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و لەو دانیشتنەدا ئیلهام ئەحمەد بەشدار ببێت.

داڕشتنەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure