لە کەرکوک مووچە بەم توێژە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1087‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موراد

لە ماوەی رابوردوودا  نوێنەرانی کەرکوک لە بەغدا نووسراوێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق کرد بۆ پێدانی مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، وەزارەتەكەیش رەزامەندیی دەربڕی و ئەو هاووڵاتیانەی ناویان تۆمارکردووە لەم هەفتەیەوە  دەست بەپێشکەشکردنی مامەڵەکانیان دەکەن.


ئەڵماس فازڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی وت:"بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رەزامەندیی پیشانداوە سەبارەت بەم بابەتە. لەگەڵ کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان چەند لیژنەیەکی تایبەت سەردانی ئەو کەسانە دەکات بە مەبەستی بەدواداچوون تا بزانرێت ئەو کەسە هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتی هەیە نان نا. ئەم بابەتە کەمئەندام و بێوەژن و بێکار دەگرێتەوە".


بەپێی زانیاریەکانی دواڕۆژ، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رەزامەندیی پیشانداوە مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بدرێت بە نزیکەی هەزار و100 کەس کە خاوەن پێداویستیی تایبەت و بێکار و چەند توێژێکی دیکە دەگرێتەوە.

 

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure