باج له‌سه‌ر چەند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی هه‌ڵگیرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 323‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا باج له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌ڵگیرێت. 

 
لە نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كه‌ بۆ ده‌روازەی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل نێردراوه‌، هاتووه‌"پاڵپشت به‌ نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (6547) تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، بڕیاریداوه‌ باج له‌سه‌ر هێنانی به‌رهه‌می په‌تاته‌ هه‌ڵگیرێت و رێگابدرێت به‌رهه‌می ته‌ماته‌ هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت له‌ رێكه‌وتی 1/11/2019وە".

هەروەها لە نووسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا هاتووە"بڕیاردراوه‌ باج له‌سه‌ر هێنانی به‌رهه‌می (سێو) له‌ هه‌موو پارێزگاكان، جگه‌ له‌ پارێزگای دهۆك، هه‌ڵگیرێت و له‌ 25/10/2019وە كار به‌م بڕیار ده‌كرێت".
   
پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: کارزان ساڵح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure