گرنگترین هه‌واڵى ئابورى

هەواڵ / ئابوری :: 21/10/2019‌ :: 151‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئیقتیساد نیوز:په‌له‌مانتارێكی ئێرانی: ئیمارات بڕیارى بلۆك كردنى 700 ملیۆن دۆلاری ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.


عه‌لی ئه‌كبه‌ر توركی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران ئاشكرایده‌كات ئیمارات له‌ هه‌نگاوێكی نوێی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران 700 ملیۆن دۆلاری ئێرانی كه‌ له‌ بانكه‌كانی سڕكردبوو  ئه‌و سڕكردنه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ زۆربه‌ی نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانی له‌ دوبه‌ی ده‌كه‌ونه‌ كار و بازاڕیان دەبوژێته‌وه‌.

سكای نیوز-نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی


ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019  نرخی گریبه‌ستی دواخراوی خامی برێنتی پێوانه‌یی له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ 59,32 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زی و هاوكات نرخی گرێبه‌ستی دواخراوی خامی ئه‌مریكی-یش گه‌یشته‌ 53,32 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

سكای نیوز- به‌هۆی برێكزت 16 ملیۆن سێو ئه‌گه‌ری تێكچوونیان هه‌یه‌

یه‌كێتی نیشتمانی جوتیاره‌كانی به‌ریتانیا هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ به‌هۆی هه‌واڵی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا( برێكزت، زۆربه‌ی كرێكاره‌ بیانییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان نزیكه‌ی 16 ملێۆن سێو ئه‌گه‌ری تێكچوونیان هه‌یه‌ و له‌داهاتوودا زیانێكی زۆر به‌ر به‌ربوومه‌ كشتوكاڵییه‌كانی به‌ریتانیا ده‌كه‌وێت.

سكای نیوز- وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ له‌ دراوی ئه‌لیكترۆنی فه‌یسبوك ده‌گرێت

وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ له‌ پلانی كۆمپانیای فه‌یسبوك ده‌گرێت له‌ باره‌ی دروستكردنی دراوی كۆدكراوی لیبڕا، كه‌ واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ فه‌یسبوك وه‌ك دراوێكی ئه‌لیكترۆنی جیهانی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكرێت
وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure