وه‌زاره‌تی دارایی گۆڕانكاری له‌ رێژه‌ و به‌های گومرگی چه‌ند به‌رهه‌مێكدا ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 14537‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هاو رێژه‌ی نوێی گومرگی له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكی به‌رهه‌م و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی هاورده‌كراو، دیاریكرد و گۆڕانکاری تیاکرد. 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ خشته‌یه‌ك، گۆڕانكاری له‌ جۆری ئه‌و به‌رهه‌م و خۆراك و كه‌لوپه‌لانه‌ كردووه‌ كه‌ هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ند جۆره‌ به‌رهه‌مێك رێژه‌كه‌یان له‌سه‌ر زیاد كراوه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان رسوماتی له‌سه‌ر كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی رێكکه‌وتنی نێوان گومرگی هه‌رێم و به‌غدا، پێناسه‌یه‌كی یه‌كگرتووی گومرگ له‌ هه‌رێم و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق جێبه‌جێده‌كرێت.

خشته‌ی نوێی دیاریكردنی به‌هاو رێژه‌ی نوێی گومرگ له‌سه‌ر چه‌ند جۆره‌ به‌رهه‌مێك:


پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق
بڵاوکردنەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure