به‌هاى دراوێكى بیانی له‌ هه‌رێم به‌رز ده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1640‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محه‌مه‌د
چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌هاى پاوه‌نى بریتانی له‌ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمى كوردستان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌  بینیوه‌ و كاسبكارانی دراوو هۆكاره‌كه‌ی بۆ جیابونه‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گێڕنه‌وه‌.

محه‌مه‌د ئیبراهیم، بازرگانی دراو له‌شاری سلێمانی به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند:" ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتره‌ خواست له‌سه‌ر پاوه‌ن زیادیكردووه‌ كه‌ ئه‌و دراوه‌ ده‌برێت بۆ  توركیا و له‌بۆرسه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌فرۆشرێته‌وه‌".

وتیشى :"پێشتر له‌بازاڕه‌كانی كوردستان ١٠٠ پاوه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ ١٢١ دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا، به‌ڵام له‌ئێستادا ١٠٠ پاوه‌ن به‌ ١٣٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت".

ئه‌و بازرگانی دراوه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بازاڕه‌كانی كوردستاندا ده‌كڕدرێت و ده‌برێت بۆ توركیا و ئه‌و پاره‌یه‌ به‌شێوه‌ی شاراوه‌ ده‌ڕوات و له‌وێشه‌وه‌ له‌ بۆرسه‌كانی توركیا ده‌فرۆشرێت.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure