فڕەنسا و ژاپۆن قەرزێكی 18 ملیار دۆلاریی دەدەنە ئێران

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


حكومەتی ژاپۆن وەڵامی پێشنیازی فڕەنسا بۆ دانی قەرزێكی 18 ملیار دۆلاریی بەئێران دەداتەوە و رەزامەندی دەردەبڕێت.

 

بەگوێرەی راپۆرتی سایتی "با ئیقتساد"ی ئێران، هەردوو وڵاتی فڕەنسا و ژاپۆن نەخشەڕێی دانی قەرزێكی 18.42 ملیار دۆلارییان بە پشتیوانیی و زەمانەتی گەڕانەوەی لەڕێی نەوتەوە ئاڕاستەی ئێران كردووە.

 

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا ئەو پێشنیازەی لەسەر داوا و ویستی ئێران ئاڕاستەی ژاپۆن كردووە و تۆكیۆش بەمەبەستی هاوكاری و رزگاركردنی تاران لە كاریگەریی سزاكانی ئەمریكا لەسەری قبووڵی كردووە ئەو قەرزە بدەنە ئێران و لەڕێی نەوتەكەیەوە وەری بگرنەوە.
 
پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: کارزان ساڵح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure