پاسپۆرتی سلێمانی: 20 هەزار هاوڵاتی پاسپۆرتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 21/10/2019‌ :: 252‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
 
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتییانە دەكات كە مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی  پاسپۆرتیان كردووە و پاسپۆرتەكانیان تەواو بووە و تا ئێستا نەچوون وەریبگرنەوە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی.

 
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكدا دەڵێت "ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەین كە رۆژی (۲۰۱۹/۱۰/۱۷) پاسپۆرتەكانیان تەواوبووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوەشداوە "لە ئێستادا 20 هەزار پاسپۆرتی هاوڵاتیان تەواو بووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی، بۆیە داوا لەو كەسانە دەكەین بێن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان، دەوامی ڕۆژانەشمان لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تاكو3:00ی  پاش نیوەڕۆیە، رۆژانی پێنج شەممە تا كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەواممان دەبێت، پێویستە هاووڵاتی پێش كاتژمێر یەك ئامادەبێت لەبەر رەچاوكردنی رێكخستنی كاروبارەكانمان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە