جیهان به‌كورتى: زاوایه‌ك په‌یوه‌ندى ناشه‌رعى له‌گه‌ڵ خه‌سووى داده‌نێت و ده‌یكوژێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 25227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

تایمز ئۆف ئیندیا: زاوایه‌ك په‌یوه‌ندى ناشه‌رعى له‌گه‌ڵ خه‌سووى داده‌نێت و پاشان ده‌یكوژێت
له‌ شارى بهۆ پاڵ، له‌ ویلایه‌تى مه‌دهیه‌ پرادیش زاوایه‌ك به‌ناوى شاهرو خان به‌ ده‌ستى ئه‌نقه‌ست ته‌قه‌ له‌ خه‌سووى خۆى ده‌كات به‌ناوى شاهید و ده‌یكوژێت. 
پۆلیسى هندستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "شاهرو خان، دوور له‌ چاوى هاوسه‌ره‌كه‌ى په‌یوه‌ندى ناشه‌رعى له‌گه‌ڵ خه‌سووى خۆى هه‌بووه‌، دواى ئه‌وه‌ى بۆى ده‌ركه‌وتووه‌ خه‌سووى جگه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌یه‌تى كارى له‌شفرۆشى ده‌كات بووه‌ به‌ ده‌مه‌قاڵیان، له‌ ئه‌نجامدا كوشتوویه‌تى".

 

 

ئەسرار- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی گەلی لوبنان دەکەین
لێپرسراوێکی دبلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی گەلی لوبنان دەکات و پێویستە حکومەتی ئەو وڵاتە داواکارییەکانی گەلەکەی جێبەجێ بکات و ئەگەر بێت و گەندەڵی بنبڕ بکرێت، زۆربەی وڵاتانی جیهان یارمەتی دارایی و قەرز دەدەن بە لوبنان و لەو قەیرانە رزگاری دەبێت.
 
 
ئەلحورە- نیویۆرک تایمز: ترامپ دەیەوێت سەربازەکانی لە خۆرهەڵاتی سوریا بهێڵێتەوە
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پلانی هێشتنەوەی 200 سەربازی وڵاتەکەی لە خۆرهەڵاتی سوریا تاوتوێ دەکات، پلانەکەش لەلایەن چەند لێپرسراوێکەوە ئامادە کراوە و خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
 
 
ئەلحوڕە- بارگرژییەکانی چیلی کوژراوی لێدەکەوێتەوە
ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندەران لە چیلی رژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی حکومەتەکەیان بارگرژییان دروست کردووە و لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا حەوت کەس دەبنە قوربانی و گیان لەدەست دەدەن، بەوهۆیەوە دوێنێ (یەک شەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2019 ) دەزگا ئەمنییەکانی چیلی قەدەغەکردنی هاتووچۆی لە سانتیاگۆی پایتەخت راگەیاند.

ئەلعەهد نیوز- سەرکردەی حیزبێکی فڕەنسی داوا دەکات تورکیا لە ناتۆ دەربکرێت
مارین لۆبان سەرکردەی حیزبی گردبوونەوەی نیشتمانی فڕەنسا لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی RC1 فڕەنسی رایدەگەیەنێت، لەبەرئەوەی تورکیا رێنماییەکانی ئەندام بوونی لە هاوپەیمانی ناتۆ پێشێلکردووە و هێزی سەربازی بۆ مەرامی سیاسی خۆی لە باکوری سوریا بەکارهێناوە پێویستە لە پەیمانی ناتۆ دەربکرێت و مافی ئەندامێتی لێبسەندرێتەوە.
 
 ئەلعەهد نیوز- سێ سەربازی ئەمریکی لە بنکەیەکی سەربازی لە جۆرجیا کوژران
 دوێنێ (یەک شەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2019 )لێپرسراوێکی سەربازی ئەمریکی لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەمریکی لەناو بنکەیەکی سەربازی لە جۆرجیا تەقییەوەتەوە و لە ئەنجامدا 3 سەرباز کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، رووداوەکەش ئاسایی بووە و هیچ کەس و لایەنێکی لە پشتەوە نەبووە.
 
 ئەلعەهد نیوز- ئیمارات شارێکی عوممانی دەخاتە سەر نەخشەکەی و بەمانۆرێکی سەربازی وەڵام دەدرێتەوە
 سوپای سەڵتەنەی عوممان ئاشکرایکرد کە مانۆرێکی سەربازی لەگەڵ هێزەکانی مارێنزی بەریتانی لە شاری موسەندەم بە هاوبەشی ئەنجامدەدەن و مانۆرەکەش و وەک مەشق و راهێنان لە 29ی کۆتایی ئەم مانگە کۆتایی پێدێت.
بە پێی چاودێرانی سیاسی شاری موسەندم لە مۆزەخانەی لۆڤەری ئەبو زەبی خستراوەتە سەر نەخشەی ئیمارات و ئەو مانۆرە سەربازییەش کە لەو شارە ئەنجامدەدرێت دەبێتە هۆی دروست بوونی بارگرژیی لە نێوان هەردوو وڵات.
 

وە: ئاکۆ زەنگەنە و ئاهەنگ



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure