بەهۆی چەند هۆكارێكی ئەمنییەوە، ملیاردێرێك موبایلەكانی دەشكێنێت

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 256‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


چۆن مارك زوكەر بێرگ تیپ لە كامێرای كۆمپیوتەر و لاپتۆپە تایبەتەكەی دەدات، ئیلون ماسك خاوەنی كۆمپانیای سبیس ئێكس هەمان شت دەكات بۆئەوەی خۆی بپارێزێت و بەردەوام مۆبایلەكانی دەشكێنێت و لەناویان دەبات.

بەپێی پێگەی سپوتینك ماسك تەنها ناوەڕۆكی ناو مۆبایلەكانی ناسڕێتەوە، بەڵكو مۆبایلەكەی بەشێوەیەك لەناو دەبات و دەیشكێنێت كە جارێكی تر كەس نەتوانێت بەكاری بهێنێت یان سوودی لێ وەربگرێت.

پارێزەری مایك دەڵێت ئەلێكس سبیرو بەردەوام مۆبایلەكەی وەك هەموو بەكار هێنەرێك نوێ دەكاتەوە و هەندێك جاریش هاندەكەی بەهۆی هۆكاری ئەمنی دەگۆڕێت.

لەلایەكی ترەوە مایا لیڤین بەڕێوەبەری ئەندازیاری ئەمنی دەڵێت چەند شتێك هەیە كەوا لە ماسك دەكات ئەو كارە بكات و ئەمە كارێكی خراپ نییە و دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت كاتێك جیف بیزوس هاك كرا، چی لێ بەسەر هات و چۆن وێنەكانی بڵاوبونەوە.    



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure