هێزەكانی ئەمریكا لەسوریاوە بەرەو هەرێمی كوردستان كشانەوە

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2710‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌م، هێزه‌ كشاوه‌كانى ئه‌مریكا له‌ رۆژئاواى كوردستان له‌ ده‌روازه‌ى سیماڵکاوە تێپه‌ڕین و گه‌یشتوونه‌ته‌ شارى دهۆك.


بۆزان كه‌رعۆ، به‌رپرسى روانگه‌ى كوردى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سێ ناوچه‌ى رۆژئاواى كوردستان پاشه‌كشه‌یانكرد، كه‌ له‌ باشورى كۆبانى و شارى ره‌ققە و له‌ ته‌بقا بوو، به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌ دهۆك".

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ "كاتژمێر 8:30 خولەکی به‌یانى ئه‌مڕۆ كاروانێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ له‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و چه‌كى قورس پێكهاتوون، گه‌یشتوونه‌ته‌ شارى دهۆك و به‌ره‌و شارى هه‌ولێر  و دواتر بەرەو رومادی لە خۆرئاوای عێراق ده‌چن".

پێشتر، ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ "زیاتر له‌ 70 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى كه‌ ئاڵاى ئه‌مریكایان به‌رزكردبوه‌وه‌، شارى ته‌لته‌مر-یان له‌ پارێزگاى حه‌سه‌كه‌ تێپه‌ڕاندووه‌، له‌كاتێكدا له‌ ئاسمانه‌وه‌ هه‌لیكۆپته‌ر یاوه‌رى كردوون.

هێزه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سڕین كشاونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر هێزه‌كانى ئه‌مریكا كردبویانه‌ بنكه‌ى سه‌ربازى خۆیان و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكه‌ى 30 كیلۆمه‌تر له‌ باشورى شارى كوبانێ".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure