وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران رازی نییە بەبنیاتنانی بارەگای سەربازی توركی لەسوریا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 390‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند "ئێران بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكاتەوە توركیا بارەگا و بوونی سەربازی ولە سوریا بسەپێنێت".


ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی یەكەم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "مانەوەی توركیا لە سوریا بۆ ئێران و وڵاتانی ناوچەكە قابیلی قبووڵ نییە". 

سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: "مانەوەی توركیا لە سوریا دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە و لەلایەن ئێران و وڵاتانی ناوچەكەوە قبوڵ ناكرێت و دژی دەوەستینەوە".

موسەوی وتیشی: "ئێمە هاوكاری هەردوو وڵات دەكەین بچنە سەر مێزی گفتوگۆ و نزیك بكەونەوە لەیەك، كێشەكان چارسەر بكەن، بەڵام دژی مانەوەی توركیاین لە خاكی سوریادا و رێ بەو كارە نادەین و رەتیدەكەینەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure